یاسای ژماره‌ (9)ی ساڵی 2011یاسای هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان ژماره‌ (17)ی ساڵی 2006ی له‌ هه‌رێمی كوردستان

ku-IQ

یاسای ژماره‌ (9)ی ساڵی 2011یاسای هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان ژماره‌ (17)ی ساڵی 2006ی له‌ هه‌رێمی كوردستان 96721

4 یاسای ژماره‌ (9)ی ساڵی 2011یاسای هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان ژماره‌ (17)ی ساڵی 2006ی له‌ هه‌رێمی كوردستان

یاسای ژماره‌ (9)ی ساڵی 2011یاسای هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان ژماره‌ (17)ی ساڵی 2006ی له‌ هه‌رێمی كوردستان

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان

به‌ناوی گه‌له‌وه‌

په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق

پشت به‌ حوكمی بڕگه‌ی (1 ) له‌ مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراوو، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له‌ دانیشتی ئاسایی ژماره‌ (30)ی رۆژی 27/6/2011 بڕیاری ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:

یاسای ژماره‌ (9)ی ساڵی 2011

یاسای هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان 

ژماره‌ (17)ی ساڵی 2006ی له‌ هه‌رێمی كوردستان

مادده‌ی یه‌كه‌م: 

به‌ندی (1 و 3) له‌ بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ مادده‌ی چواره‌می یاساكه‌ هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌خوێندرێته‌وه‌: 

1- هاوڵاتی كوردستان- عێراق بێت یان نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان بكات له‌و په‌رله‌مانانه‌ی كه‌ ئه‌م یاسایه‌ ده‌یگرێته‌وه‌. 

2- ئه‌ندام بێت، یان ئه‌ندام بووبێت له‌ خولێ له‌ خوله‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا یان له‌ كۆمه‌ڵه‌ی نیشتیمانی عێراقی یان ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كاتی عیراقدا، دوای رووخانی رژێمی پێشوو له‌ ساڵی 2003 و ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن. 

مادده‌ی دووه‌م: 

سه‌ره‌تای مادده‌ی شه‌شه‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ ده‌خوێندرێته‌وه‌: 

ده‌سته‌ی گشتی هه‌ر چوار ساڵ جارێك به‌ ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتیه‌كه‌ یان زۆرینه‌ی نوێنه‌ركانیان كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێ بۆ به‌دیهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌.

مادده‌ی سێیه‌م: 

پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن. 

مادده‌ی چواره‌م: 

ئه‌م یاسایه‌ له‌ رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێ. 

                                                   محمد قادر عبدالله

                                                (د. كه‌مال كه‌ركووكی)

                                   سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق

هۆیه‌ پێویستیه‌كان

به‌مه‌به‌ستی په‌رپێدانی و باشتر كردنی كاری كارگێڕی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و كاری مه‌ده‌نی، ئه‌م یاسایه‌ ده‌رچوێندرا. 

الهوامش
  1. تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
  2. تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة