ژمارە بڕیار: 8 تایبەت بەبریاری ژمارە (211)ی ساڵی (1984)ی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆرش لە كار دەخرێ‌

ku-IQ

ژمارە بڕیار: 8 تایبەت بەبریاری ژمارە (211)ی ساڵی (1984)ی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆرش لە كار دەخرێ‌ 207025

5 ژمارە بڕیار: 8 تایبەت بەبریاری ژمارە (211)ی ساڵی (1984)ی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆرش لە كار دەخرێ‌

بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان

بە ناوی گەلەوە

ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی عێراق

ژمارە بڕیار: 8

رۆژی بڕیار: 28/6/2001

بڕیار

پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1) لە ماددەی (56) و ماددەی (53) لە یاسای ژمارە (1)ی هەمواركراوی ساڵی (1992)و لەسەر داواكردنی ژمارەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی لە دانیشتنی ژمارە (16)ی رۆژی (28/6/2001)یدا ئەم بڕیارەی خوارەوەی دا.

ماددەی یەكەم:

بریاری ژمارە (211)ی ساڵی (1984)ی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆرش لە كار دەخرێ‌.

ماددەی دووەم:

دیدەنی منداڵ لە لایەن و دایك و باوكی یان دایكییەوە بەپێی ئەو حوكمەی كەلە دادگای ئەحوالی شەخصیەوە دەردەچێ‌ لەم جێگەیەدا دەكرێ‌ كە هەردووكیان لەسەر پێك دێن، جا ئەگەر هات و ئەو پێكهاتنە نەلواو نەكرا، ئەوە، لەو بارەدا هەڵسورێنەری داد (منفژ العدل) لەو شارەدا كە منداڵەكە لە كەنەفی پەروەشتكارەكەیدا دەژی، بە بڕیارێك جێگەی دیدەنییەكە دیار دەكات.

ماددەی سێیەم: هەر دەقی پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەركار.

ماددەی چوارەم: پێویستە ئەنجومەنی وەزیران حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخەنە بەركار.

ماددەی پێنجەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە (وەقایعی كوردستان) دا دەخرێتە بەركار.

 

                                                               د. رۆژ نوری شاوەیس

                                            سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی عێراق

الهوامش
  1. تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
  2. تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة