ژماره‌ی بڕیار: 24 تایبەت بەهه‌موو زه‌ویی و زارێكی صرفی ئه‌میریی له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق دا كه‌ ببۆ مه‌به‌ستی گه‌شت وگوزاریی ته‌رخان كراون، ده‌بنه‌ موڵكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت وگوزار ـ ده‌سته‌ی گشتی گه‌شت وگوزار

ku-IQ

ژماره‌ی بڕیار: 24 تایبەت بەهه‌موو زه‌ویی و زارێكی صرفی ئه‌میریی له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق دا كه‌ ببۆ مه‌به‌ستی گه‌شت وگوزاریی ته‌رخان كراون، ده‌بنه‌ موڵكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت وگوزار ـ ده‌سته‌ی گشتی گه‌شت وگوزار 227529

٥ ژماره‌ی بڕیار: 24 تایبەت بەهه‌موو زه‌ویی و زارێكی صرفی ئه‌میریی له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق دا كه‌ ببۆ مه‌به‌ستی گه‌شت وگوزاریی ته‌رخان كراون، ده‌بنه‌ موڵكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت وگوزار ـ ده‌سته‌ی گشتی گه‌شت وگوزار

 

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان

به‌ناوی گه‌له‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق

ژماره‌ی بڕیار: 24

مێژووی بڕیار:11/10/1994

بڕیار

به‌ پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (56) له‌ یاسای ژماره‌(1)ی ساڵی 1992 و له‌سه‌ر داوای وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ری، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق ئه‌م بڕیاره‌ی دا:

یه‌كه‌م/ هه‌موو زه‌ویی و زارێكی صرفی ئه‌میریی له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق دا كه‌ ببۆ مه‌به‌ستی گه‌شت وگوزاریی ته‌رخان كراون، ده‌بنه‌ موڵكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت وگوزار ـ ده‌سته‌ی گشتی گه‌شت وگوزار به‌ بێ پاره‌، ئه‌مه‌ش به‌ده‌رده‌بێ له‌ حوكمه‌كانی یاسا كارپێكراوه‌كان.

دووه‌م/ ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی بۆ مه‌به‌ستی گه‌شت و گوزار ده‌به‌ش كراون به‌ پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرشی ژماره‌ 353ی ساڵی 1980 ئه‌م معامه‌له‌یان له‌گه‌ڵ دا ده‌كرێ:

1/خاوه‌نی پرۆژه‌ یا بینایه‌كی ته‌واونه‌كراوی گه‌شت وگوزاریی بۆی هه‌یه‌ بیفرۆشێته‌ یه‌كێكی دیكه‌ به‌بێ زه‌وییه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار ـ ده‌سته‌ی گشتی گه‌شت و گوزار ده‌بێ.

2/خاوه‌نی پرۆژه‌كه‌ یا بینا گه‌شت و گوزارییه‌ ته‌واو نه‌بووه‌ كه‌ بۆی هه‌یه‌ بیفرۆشێته‌ یه‌كێكی دیكه‌ به‌بێ زه‌وییه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش دیسان دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت وگوزار ـ ده‌سته‌ی گشتی گه‌شت و گوزار ده‌بێ، به‌مه‌رجێك له‌هه‌ر بارێك دا بێ، ده‌بێ له‌ماوه‌ی 3 ساڵ له‌ مێژووی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م بڕیاره‌ ته‌واوی بكات، ده‌نا به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌بێ پاره‌ ده‌بێته‌ موڵكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار ـ ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار.

3/هه‌موو زه‌وی وزارێكی دابه‌شكراو كه‌ خاوه‌نه‌كانیان ده‌ستیان به‌ بیناكردنی نه‌كردبێ له‌ رۆژی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م بڕیاره‌ ده‌گه‌رێندرێته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ـ ده‌سته‌ی گشتی گه‌شت وگوزار.

سێیه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی تر ناكرێ كه‌ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌دا نه‌گونجێ.

چواره‌م/ وه‌زیره‌ په‌یوه‌نداره‌كان ده‌بێ حوكمه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌ جێ به‌جێ بكه‌ن.

پێنجه‌م/ ئه‌م بڕیاره‌ له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ رۆژنامه‌ی ره‌سمی دا جێ به‌جێ ده‌كرێ.

                                                                          جوهر نامق سالم

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق

الهوامش
  1. تم نشر هذا القانون في جريدة الوقائع العراقية
  2. تأكد من مراجعة النص الرسمي للأنظمة والقوانين قبل الاعتماد عليها في المحكمة